لە قوتووی دۆشاو و دار هێلانە دروست دەکەن

ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا لە خەمی ژینگە و باڵندەکاندان

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ژمارەیەک قوتابی لە خەمی ژینگە و باڵندەکان دان و بە کەلوپەلی بەکارهاتوو و فڕێدراو، وەک قوتووی دۆشاو و دار، هێلانە بۆ باڵندەکان دروست دەکەن.

ئیشەکە لە پەیمانگای تیم بۆ پەروەردەکردنی قوتابیان لە شاری سلێمانی دەکرێت، مامۆستا زریان ئەحمەد بە 964ـی وت، “لەو کارەدا پاڵپشت و هاوکاری قوتابییەکانیان بوون، نزیکەی 30 هێلانەیان دروست کردووە و هێڵانەکانیش پێشکەشی شاری یاری سلێمانی دەکەن”.

وەک باسی دەکات، ئەو بیرۆکەیەی کاتێک لا گەڵاڵە بووە کە پەیمانگا داوای لێ کردووە، وانەی دارتاشی بە منداڵەکان بڵێتەوە، دوای سێ مانگ ئیشکردن بە دار و کەرەستەکانی دارتاشی، ئەو پڕۆژەیان بنیاتناوە کە هەم وەک ریسایکلین بێت و هەمیش خزمەت بە ژینگەی شار بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری