راگەیاندنى دەروازەى باشماخ:

هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى باشماخ وەستا

وریا فەتاح

بەهۆى پچڕانى سیستەمى ئەلیکترۆنى دەروازەکە لە دیوى ئێرانەوە، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى باشماخەوە راگیراوە.

بەشى راگەیاندنى دەروازەى باشماخ، گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە هاتوچۆى گەشتیارى لە دەروازەکەوە راگیراوە و لە کاتى ئاسایى بوونەوەى گەشتەکان، ئاگادارتان دەکەنەوە.

روونیشى کردووەتەوە کە هۆکارى وەستاندنى گەشتەکان پچڕانى سیستمى ئەلیکترۆنییە لە دیوى ئێرانى دەروازەکەوە.