هۆڵێکی خوێندن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
"پێوەی پابەندن بن سوودی بۆ خۆتان و پڕۆسەی خوێندن هەیە"
پلانی وانە وتنەوەی مامۆستایان بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکرایەوە
شۆڕش قادری
وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەکات، پابەندی پلانی وانەوتنەوە بن، چونکە ئاسانکارییە و سوودی بۆ مامۆستایان و پڕۆسەی خوێندنیش هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی وەزاری بۆ پلانی وانە وتنەوەی مامۆستایان بە گوێرەی هەفتە و مانگەکانی ساڵی خوێندنی 2026 – 2027 دەکرد و دەڵێت، دەبێت تەواوی مامۆستایان بەو پلانی وانە وتنەوەیە پابەند بن.
داوایشی لە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ناوەندەکانی خوێندن کردووە، مانگانە لانیکەم جارێک بەدواداچوون بۆ ناوەرۆکی ئەم فەرمانە وەزارییە بکەن، کە ئاسانکارییە و بۆ سوودگەیاندن بە مامۆستایان و پڕۆسەی خوێندن بەکاردێت.
لەم لینکەوە دەتوانن پلانی وانە وتنەوەی مامۆستایان بۆ ئەمساڵی خوێندن ببێنن.
دەقی فەرمانەکەی وەزارەتی پەروەردە لە خوارەوە؛