رۆکان محەمەد نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی “گڕی ویژدان” بڵاوکردەوە

964+
پەری ساڵح

رۆکان محەمەد، گۆرانیبێژی لاو نوێترین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی خۆی بە ناوی “گڕی ویژدان” بڵاوکردەوە، کە باس لە چیرۆکێکی خەمناکی دوای جیابوونەوەی دوو خۆشەویست دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 رۆکان محەمەد وتی؛ باسی چیرۆکەکە لە ئازار، پەشیمانی و گڕی ویژدانی ئەو لایەنە دەکات کە خۆی هۆکاری سەرەکیی کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکە بووە؛ سەرەڕای ئەوەی لە رابردوودا ئاگادار کرابووەوە لە سەختی ئەنجامی ئەو بڕیارە، بەڵام گوێی نەگرتبوو و لە ئێستاشدا بە فرمێسک و حەسڕەتەوە باجی دڵڕەقی و بێباکی خۆی دەداتەوە.

کارەکانی وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپەکە لە شاری سەقز ئەنجامدراون، رۆکان محەمەد سەبارەت بە جیاوازیی ئەم بەرهەمەی رایگەیاند: “لە ڕرووی ئاوازەوە ئەم کارەم لەسەر مەقامی ‘حیجاز’ ئامادەکردووە، لەکاتێکدا زۆربەی کارەکانی پێشترم لەسەر مەقامی کوردی بوون، هەروەها مودێکی تاریكم هەڵبژاردووە تا لەگەڵ تەنهایی و ئازاری ویژدانی چیڕۆکەکە بگونجێت.