ئاگرێک کێبڵ و محاویلەی ناوچهکهی سوتاندبووئاگرێک کێبڵ و محاویلەی ناوچهکهی سوتاندبوو
کارهبا بۆ سێتاقان گهڕایهوه
ژێوار خدر
تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا لە هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کەمدا کێشەی پچڕانی کارەبا لە گەڕەکی سێتاقان چارەسەر بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ئاگرێک لە کۆڵانی فافۆن فرۆشان بووە هۆی سووتانی سەرجەم کێبڵەکان و محاویلەیەکی 400 KV لەو ناوچەیەدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، دوای روودانی ئاگرکەوتنەوەیەک لە یەکێک لە کۆگاکانی گەڕەکی سێتاقان، تیمەکانی چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبای پێنج گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، مەبەستیان بووە رێگری لە پچڕانی کارەبای هاوڵاتییان بکەن و ئەو زیانە زۆرانەی بە تۆڕەکە گەیشتبوو چاکی بکەنەوە.
دەشڵێت، لە رووداوەکەدا محاویلەیەکی 400 KV و سەرجەم کێبڵەکان بە تەواوی سووتابوون، بەڵام تیمەکان توانییان لە کاتێکی پێوانەییدا محاویلەی نوێ و کێبڵی نوێ دابین بکەن، لە ئێستادا رەوشی کارەبای ئەو ناوچەیە ئاسایی بووەتەوە و هیچ پچڕانێک لە کارەبای هاوڵاتیاندا نەماوە.