خەڵک خۆبەخشی گرتووە

نەبوونی میراو قەیرانی بۆ ئاوی راپەڕین دروست کردووە

فەرمان مەلا حەسەن

بەهۆی خانەنشین بوونی 69 کارمەند بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین گرفتی دابەشکردنی ئاوی بۆ دروستبووە، لە هەندک گەڕەک خۆبەخش گیراوە بۆ بەردانەوەی ئاو.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ی راگەیاند، ئەمساڵ 69 فەرمانبەریان خانەنشین بوون، بەشێکی زۆری بیرەکانیان میراو و کار پێکەریان نەماوە.

وە وتی، لەهەندێک شوێن خەڵک بە خۆبەخشی ئاو بەردەداتەوە، ئەمەش نا زانستیە.

لە 10ساڵی رابردوو 250 کەسران خانەنشین بوون و کەسیان بۆ دانەمەزراوە، ئە وتی، داوامان کردووە بە داهاتی خۆمان خەڵکمان بۆ دابمەزرێنن، چونکە میراوەکانمان بە موچەیەکی کەم دەبێت 15 کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا کار بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا