رۆژانە لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە بچنە سەرەوە

لە سبەینێوە بەنزینی 750 دیناری لە هەڵەبجە دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە بەنزینی 750 دیناری دابەش ناکرێت، لە سبەینێوە دەستپێدەکات و هەموو رۆژێکیش بەردەوام دەبێت.

لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێت، ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت بەڵام لە سبەینێوە رۆژانە لە کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەکات تا ئەو کاتەی بەنزینەکە کۆتایی دێت.

بۆ​لەمەودوا پڕۆسەی دابەشکردن بەم شێوەیە دەبێت؛

​تەکسی و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر: 40 لیتریان پێ دەدرێت (هەفتەی دوو جار).

​ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: 50 لیتریان پێ دەدرێت (هەفتەی دوو جار).

​ لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەبچێت و هەمووان بەنزینیان بەرکەوێت.