رادەستی دادوەریان کرد
لەناو ماڵێکی بەکرەجۆ کەسێک لەکاتی بیرلێدانی نایاسایی دەستگیرکرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەم بایەنییە لە ماڵێکی بەکرەجۆ کەسێکیان لەسەر بیرلێدانی نایاسایی دەستگیرکردووە.
تیمەکانی بنکەی بەکرەجۆ ی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە زانیاریان لەسەر ئەو کارە نایاساییە دەستکەوتبوو و دوای دەرچوونیان پێزانینی شوێنەکە ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەریەتییەکە ئەو کەسە لە ناو ماڵێکی گەڕەکی کۆمپانیای نەوزاد ، لەکاتێکدا کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوو دەستگیریان کردووە و هاوکات دەست بەسەر ئەو ئامێرەشدا گیراوە کە کاری بیرهەڵکەندنەکەی پێ ئەنجام دەدا.
پۆلیس دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو هاوڵاتییە رێکخست و رادەستی دادوەریان کردووە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.