ئێڕان و عەمان لە رێککەوتن نزیکن

ترەمپ فەرمانی کردووە ئەمشەو هیرش نەکرێتە سەر ئێران

توانا نەقی

ترەم ئەمجارەش خەریکە وەک ماوەکانی پێشووی لێ دەکات و هەر دەقە و بڕیارێک دەربارەی هێرش بۆ سەر ئێران دەدات، بە پێی ئەکسیۆس دوێنێ ئەوەی راگەیندووە کە ئەمڕۆ هیچ هیرشێک بۆ سەر ئێران ئەنجام نادرێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، دوێنێ ترەمپ فەرمانی کردووە کە ئەمشەو شەممە هێرشی نوێ نەکرێتە سەر ئێران و ئەم بڕیارەشی لەو روانگەیەوە داوە کە مەجالێک بۆ دیپلۆماسیەت و رێککەوتن بهێڵێتەوە.

سەرەڕای بڕیاری هێرش نەکردن، ئەکسیۆس دەڵێت: سوپای ئەمریکا هێشتا پلان دائەنێت بۆ ئەگەری درێژەدان بە هێرشەکانی سەر ئێران، بەڵام ترەمپ تا ئێستا فەرمانی هێرشی نەداوە.

ئەم هەواڵەی ئەکسیۆس دوای ئەوە دێت کە شاندێکی عومان گەیشتنە تاران بەمەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی گەرووی هورمز.

ئەر ئەمشە و میدیای ئێران و عەباس عێراق چی وەزیری دەروەی ئێران رایگەیاند کە لەگەڵ عەمان لە رێککەوتن نزین دەبارەی گەرووی هورمز.

ئێستا بەشێک لە میدیا جیهانییەکانێش رەخنەی توند لە ترەمپ و ئەمریکا دەگرن کە شەڕەکەی لەگەڵ ئێران لە پێتاندن و دەستگرتن بەسەر یۆرانیۆمەکەدا بووە بە شەڕی هورمز.