کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

گەرماکە تاقەتپڕوکێنە و لە زۆربەی ناوچەکان لە سەروو 40 پلەوەیە

شۆڕش قادری

کەشەکە هاوینیی و وشکە و ئەم دوو رۆژەش تینی گەرماکە بەهێز دەبێ، بۆیە تا بۆتان دەکرێ لە ناوەڕاستی رۆژدا مەیەنە دەرەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێ و تینی گەرماکەش هەروەک دوێنێ دەبێ.

سبەی هەینیش، جەوەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان سەروو 40 پلە دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

سۆران: 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی