لە رۆژى شەممەوە

تونێلى پێشڕەو بۆماوەى 15 کاتژمێر دادەخرێت

وریا فەتاح

قائیمقامییەتى قەزاى شارباژێر، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژى شەممەى داهاتووەوە، تونێلى پێشڕە و دادەخرێت.

بەپێى راگەیەنراوى قائیمقامییەتەکە، بەمەبەستى چاکسازى و پڕکردنەوەى چاڵوچۆڵییەکانى شەقامى ناو تونێلەکە، کاتژمێر 9ـى بەیانى رۆژى شەممە، تونێلى پێشڕە و دادەخرێت.

داخستنەکە 15 کاتژمێر دەخایەنێت و لە کاتژمێر 12ـى شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە، تونێلەکە دەکرێتەوە.

داواشکراوە، شۆفێران دەتوانن لەو ماوەیەدا رێگاى شاخى ئەزمڕ بەکاربهێنن وەک جێگرەوەیەک بۆ هاتووچۆ لە تونێلەکەوە.