ئەمریکا و ئێران، بەنزین و داد ئۆغلۆ و زۆر شتى تر
شەوى رابردوو چى روویدا؟
964+
وریا فەتاح
بە هەر هۆکارێک لە دوێنێ شەوەوە ئاگات لەهەواڵ نەماوە کورت و پوخت پێت دەڵێین لە ناوخۆ و جیهان چى روویداوە.
📌لاى خۆمان، باس باسى بەنزینە لە لایەک نۆرە گیراوە، لەلایەکى تریش بەنزین نییە.
📌کوالێتى خراپى بەنزینیش سەدان ئۆتۆمبێلى پەکخستووە.
📌عێراقیش هێرشەکانى پێرێ شەوى ئەمریکا و سعودیاى لەسەر شان قورسە، نیوەشەوى رابردوو چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبووەوە و وتیان”قبوڵى ناکەین، سەروەرى عێراق هێڵى سوورە”.
📌بەرەى مقاوەمەى ئیسلامییش دواى چلەى ئیمام حوسێن وەڵامیان دەدەینەوە.
📌لەولاشەوە، ئەمریکا هێرشى بەرفراواکردە سەر ئێران و ئێرانیش بۆسەر ئوردن.
📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێت:، هەڵمەتێکی قورس و فراوانی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر دەیان ئامانجی سوپای پاسداران لە ناوەوەی ئێران ئەنجامدا.
📌بە قسەى سێنتکۆم، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێکی بەهێز بوون بۆ هەوڵە سەربازییەکانی پێشووی تاران دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
📌هێرشەکان بنکەکانی فەرماندەیی سەربازی، دامەزراوە مووشەکی و درۆنییەکان، وێستگەکانی چاودێری و توانای دەریاییان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران (وەک قشم، ئەهواز، بوشهر، بەندەر عەباس و شادگان) پێکا.
📌بەپێى هەواڵى میدیا ئێرانییەکان، بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر دوورگەی قشم، سێ کەس کوژراون و دوو منداڵیش بریندارن.
📌ئوردنیش پێنج موشەکى بالیستیکى لەلایەن ئێرانەوە پێوەنراوە، بەڵام سوپاى ئەو وڵاتە دەڵێت: توانیومانە پوچەڵیان بکەینەوە.
📌لاى خۆیەوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پلانێکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هێرشەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە داناوە.
📌هەر ئەوەشنا، دەڵێت: ئیدارەی ئەمریکا مەیلی بەرەو پەرەسەندنی دۆخەکە هەیە.
📌لەولاوە سێ گولـلە تۆپیان ئاڕاستەی ناوچەی قۆنەیترە لە خاکی سوریا کردووە.
📌لە تورکیاش، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، پیاوى “قوڵایى ستراتیژى”، وازهێنانى لە سیاسەت راگەیاند.
📌ئەوانەشى حەزیان لە پارەیە با بزانن کە زێڕ بەرز بووەتەوە و زیو دابەزى.