دوێنێ دابەزى

نرخى نەوت بە خێرایى بەرز دەبێتەوە؛ لەبن 93 دۆلارە

وریا فەتاح

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخەکەى بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد و هەر بەرمیلێک لەبن 93 دۆلارەوە مامەڵەى پیوە دەکرێت.

دوێنێ نرخى نەوت بە 87 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.7.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92.25 دۆلار دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 1.66٪ بەرز بووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 87 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.