زەوییەکەی بایی نیو ملیۆن دۆلارە
وەسیەتی باوکێک بەنزینخانەی رووخاند و وا مزگەوت دروست دەکەن
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لەسەر وەسیەتی باوکی، خێرخوازێک بێ ئەوەی ناو و ناونیشانی خۆی لە میدیا ئاشکرابکات، زەوییەکی بەبەهای نیو ملیۆن دۆلار بەخشی بۆ دروست کردنی مزگەوتێک.
زەوییەکە پێشتر بەنزینخانە بووە، تێکدراوە و ئێستا دەکرێ بە مزگەوت.
خێرخوازەکە لە قەزای سۆرانە، بێ ئەوەی خۆی دەربخات لەسەر زەوییەکی بازرگانی گەورە کە بەهای زەویەکەی نزیک 50 دەفتەرە، مزگەوتەکەی بناغە کردووە و دەڵێت، وەسیەتی باوکمە کە تا بتوانین چاکە و خێر بکەین.
زەوی مزگەوتەکە بازرگانییە و لەسەر رێگە سەرەکییە، تائێستا بەشێک لە کارەکانی بناغەکردنی باڵەخانە مزگەوتەکە تەواو کراوە، مەزەندە وایە 20 دەفتەر دۆلاریش لە تەواوکردنی مزگەوتەک خەرج بکرێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا