نۆرماڵ بە 850 دینار

لە هەولێری پایتەخت بەنزین هەرزان بوو

شۆڕش قادری

دواجار بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئیشی خۆی کرد و بەنزین لە هەولێری پایتەخت هەرزان بوو، لە هەندێک لە بەنزینخانەکان نۆرماڵ بە نرخی 850 دینار جێگیر کراوە و موحەسنیش بە 1500 دینار و کەمتریش دەفرۆشرێ.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 20.7.2026 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریدا کە بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینار زیاتر نەفرۆشرێ.

دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بڕیار و فەرمانی دابەزاندنی نرخی بەنزینیان گشتاندووە و سەرجەم فەرمانگە حکومی و لایەنە ئەمنی و کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی رێکارەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکرێن، لە سبەینێشەوە رێکاری توند و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی لە ته‌واوی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات.