سێ کارمەندنی بەرگری شارستانی برینداربوون
ئاگرەکەی گوندی گریانە لە پارێزگای هەڵەبجە سەریهەڵداوەتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئاگرەکەی گوندی گریانە لە پارێزگای هەڵەبجە سەریهەڵداوەتەوە و سێ کارمەندی بەرگری شارستانیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری گوندی گریانە لە دوێنێ شەودا، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە و کەوتنەخوارەوەی پشکۆ، ئاگرەکە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە و ئێستا بەرەو گوندی هاوارە کۆن تەشەنەی سەندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی سەختی و هەڵدێری شوێنەکە، سێ کارمەندی بەرگری شارستانی لە کاتی ئەرکەکانیاندا برینداربوون، برینەکانیان سەخت نییە و باریتەندروستییان
جێگیرە.
هەر ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕرووداوەکەن و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.