دیواری ماڵەکەیان کردووەتە تابلۆ
کوڕ و باوکێک بە هونەر نەهامەتییەکانی ژیان لەبیر دەکەن
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کوڕ و باوکێک بە هونەر نەهامەتییەکانی ژیان لەبیر دەکەن و دیواری ماڵەکەیان بە وێنەی جوان و رەنگاوڕەنگ دەنەخشێنن.
چیرۆکێکی خەمناک لەپشت ژیانی ئەم کوڕ و باوکەدا هەیە، خالید ئەحمەد نزیکەی سێ ساڵە نەخۆشی گورچیلەی هەیە و ئیشی پێناکرێ، هەرچەندە دەستێکی باڵای لە هونەری نیگارکێشاندا هەیە، بەڵام پێشتر بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی بە عارەبانە لەفەی فروشتووە.
کوڕەکەی گەنجێکی بەئەمەک و خاوەن فکرە، دەرچووی بەشی زانکۆیە و هێشتا دانەمەزراوە، محەمەد خالید هونەری نیگارکێشانی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و جگە لە ئیش و کاری رۆژانە، بۆ سەرقاڵکردنی باوکی و دڵخۆشکردنی، پێکەوە دیواری ماڵەکەیان بە وێنەی جوان و رەنگاوڕەنگ دەنەخشێنن.
ئەو بە 964ـی وت، “دوو ئاواتم هەیە، یەکەم ئەوەی کە باوکم چاک ببێتەوە، دووەمیش بەشێوەی ئاکادیمی لە بەشی فەیشن دیزاین بخوێنم”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری