حەوزی سەرەکی رماندووە
بەم هاوینە (رەنووە بەفر)ێک دانیشتوانی سەنتەری چۆمانی بێئاو کرد
فەرهاد حەسەن
فەرمانگەی ئاوی چۆمان چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی خزانی رەنووە بەفرێک بۆری سەرەکی پڕۆژە ئاوەکەیان شکاوە و لە ئێستادا ناتوانن ئەو بۆ هاوبەشەکانیان دابەش بکەن، کە ئاو بۆ پێنج هەزار هاوبەشی لەناو قەزاکە دابین دەکات.
فەرمانگەکە، ئاگاداریەکی بۆ هاوڵاتیانی سەنتەری قەزای چۆمان بلاوکردووەتەوە، کە بەهۆی هاتنی رەنووە بەفرەکە حەوزەکانی سەرەکی بەتەواوی داڕماوە و ئەم بۆرییە سەرەکییەشیان شکاوە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان، بە 964ی وت، لە بەیانی زوو خەریکین بۆ چاککردنی حەوزەکانن، یەکێکیان چاککراوەتەوە و دووەمیان کەوتوەتە ژێر بەفر و کارەکەی قورسترە، بەڵام ئەویش چاکدەکەنەوە.
داواش لە هاوبەشانی ئاو دەکات دەست بە ئاوی ماڵەکانیانەوە بگرن، چونکە دەڵێت “تیمەکانمان لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات چاکبکرێتەوە، هەر کاتیکیش چاککرایەوە ئاگادارتان دەکەینەوە”.