شەش کامێرا لە سێ شوێن

لە رێگەی گەلی عەلی بەگ کامێرا دادەنرێ

ئاکام غەفوور – سۆران

کامێرا دەدەنرێت و ئیتر ناتوانی لە 70 زیاتر بڕۆی لە رێگای گەلی عەلی بەگ و چوون هاتنەوە لە سۆران، هەر لە ئێستاوە تیمەکان شوێنەکان دیاری دەکەن و کامێرای بۆ دەهێنن.

وا پێشبینی دەکرێ، شەش کامێرای خێرایی لە رێگاکە دابنرێ.

پەیامنێری 964 بەدواداچوونی بۆ دانانی کامێراکان کردووە، دەڵێ، قسەیەک هەیە تا 10ی مانگی داهاتوو کامێراکان جێگیربکرێن لەو شوێنانەی بۆی دانراوە.

بڕیارەکە بە جۆرێکە، سێ کامێرا لە رێگەی چوون و سێ کامێرا لە رێگە هاتنەوە جێگیر دەکرێ، کاتێک جێگیر کرا ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن لە 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بڕۆن ئەگینا سزا دەدرێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا