4 کیلۆ زێڕیش

پارەکانى جومەیلى کۆتاییان نایەت؛ 25 ملیارى تر لەناو دەبە و سەتڵدا دۆزرایەوە

964+

وریا فەتاح

دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ی تەممووزی 2026)، رایگەیاند کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان جومەیلی)، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارە و ساماندا گیراوە.

دادوەرەکە ئاشکرای کرد کە بەشێک لەو پارە دەستبەسەرداگیراوانە لای چەند کەسێک وەک ئەمانەت دانرابوون، بەشەکەی دیکەشی بە شێوەیەکی سەیر خرابوونە نێو دەبە و سەتڵەوە و لە ناو دیواری چەند ماڵێکدا شاردرابوونەوە و دۆزراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تەنیا لە هەڵمەتی ئەمڕۆدا دەست بەسەر ئەم بڕە سامانەدا گیراوە:

25 ملیار دیناری عێراقی.
200 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
4 کیلۆگرام زێڕ و زێڕینگە.
لە کۆتاییدا دادوەری لێکۆڵینەوە جەختی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی ئەم تۆمەتبارە هێشتا بەردەوامن، ئەوەش لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی داهاتە بەدەستهاتووەکانی تاوانەکە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی دیکە کە لەم گەندەڵییەدا تێوەگلاون.