عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق – وێنە؛ ئەرشیف
"هەوڵی نەهێشتنی هێرشەکان دەدەین"
سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشەکانی سەر هەولێری ئیدانەکرد
964+
توانا نەقی
دوێنێ شەو دەنگی گەورە گەورە لە هەولێر بیسترا درۆن بوون و ئاراستەی هەندێک ناوچە کران بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپەرچدرانەوە و سەرۆک وەزیانی عێراقیش ئیدانەی دەکات.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی دەستووریمان، بە توندی ئیدانەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەین کە ئاسمانی هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێشێل کردووە”.
زەیدی دەڵێت، “بەرگەی ئەو هەوڵە قێزەونانە ناگرین، کە بە نائومێدیەوە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری گەلەکەمان و رێبازە متمانەبەخۆبوونەکەیان دەدەن بەرەو بنیاتنانی دەوڵەت و گەیشتن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی”
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارە نەبوونەەی ئەو هێرشانە و رێگری کردن لەو کەسانەی کە هەوڵدەدەن ئاسایشی کۆمەڵەگەی عێراقی تێک بدەن.