خواردنێکی زۆریان لەسەر رێگای هاوڵاتیان رشتووە
بە خەیاڵی خۆیان خزمەتیان بە باڵندەکان کردووە بەڵام ژینگەی پارکەکەیان تێکداوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هەندێک کەس بە خەیاڵی خۆیان خزمەتیان بە باڵندەکان کردووە لەناو باخی گشتی سلێمانی و خواردن و دانەوێڵەیان بۆ داناون، بەڵام کارەکەیان پێچەوانە بووەتەوە و ژینگەی پارکەکەی پیس کردووە.
چەند ساڵێک دەبێ لەناو باخی گشتی، هێلانە و شوێنی حەوانەوە بۆ باڵندەکان دروستکراوە، بەڵام هەندێک کەس چوون لەبەردەم دەرگای پارکەکە کە شوێنی هاتوچۆی هاوڵاتیانە، بڕێکی زۆر خواردنیان رشتووە بۆ باڵندەکان، کە دیمەنێکی ناشیرینی بە پارکەکە بەخشیوە و ژینگەکەی بە تەواوەتی تێکداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری