ترەمپ بەردەوامە
دەنگى درۆن و پێى مێسى؛ شەوى رابردوو چى روویدا
دواى ماوەیەک بێدەنگى، شەوى رابردوو چەند دەنگێکى بەهێز لە هەولێر بیستران، ترەمپیش مەیلى هەیە هێرشەکان فراوان بکات، ئێرانیش بێدەنگ نییە و کوڕانى تانگۆش حەل.
ئەم بەرەبەیانە و شەوى رابردوو شتى زۆر روویاندا، ئەمە کورت و پوختیەتى:
📌لە هەولێر دواى ماوەیە بێدەنگى درۆن و موشەک، شەوى رابردوو هەشت درۆن لە ئاسمانى شارەکە تەقێندرانەوە.
📌عەلى زەیدى، بە توندى ئیدانەى هێرشەکەى کرد و دەڵێت:چاوپۆشى ناکەین بەرامبەر ئەو هەوڵانە.
📌هێزە ئەمنییەکانیشى راسپارد، لەگەڵ هەرێم رێکارى پێویست بگرنەبەر تا ئەم هێرشانە دووبارە نەبنەوە.
📌هەر ئاسمانى هەرێم نەبوو، ئێرانیش هێرشى کرایەسەر و ئاسمانەکەى فڕۆکەى پێوە نەما.
📌سوپاى ئەمریکاش دەڵێت: چەکى زۆر وردمان بەکارهێناوە و دامەزراوەى زۆرگرنگمان لەناو خاکى ئێران پێکاوە.
📌سێنتکۆمیش کۆتاییهاتنی نوێترین شەپۆلی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران راگەیاند.
📌هەرچى دۆناڵد ترەمپە، مەیلى فراوانکردنى ئۆپەراسیۆنەکانى هەیە.
📌لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: ئێران زۆر بەم زووانە تێکدەشکێت.
📌”ئێران دەیەوێت کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات، با بزانین ئایا رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین یان نا”، ترەمپ وا دەڵێت.
📌کوەیت، بەحرەین و ئوردنیش، بێبەش نەبوون لە هێرشەکانى ئێران.
📌لە کوەیت بەرگرى ئاسمانى بەرپەرچى هێرشە درۆنییەکانى ئێرانى دایەوە.
📌وەزارەتى ناوخۆى بەحرەینش تەنیا زەنگى ئاگادارکردنەوەى لێدا و هێرش هەبووە.
📌هەرچى ئوردنە هەشت موشەکى ئێرانى خستووەتە خوارەوە.
📌نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەگەر هەیە 500 کەس لە دوو رووداوى نقومبوونى کەشتیدا لە کەناراوەکانى بۆرما گیانیان لەدەست دابێت.
📌هەواڵێکى ئاکسیۆس هەیە کە گوایە ئێران گوشارى لە عەلى زەیدى کردووە تا نەچێتە واشنتۆن، بەڵام زەیدى رەتى کردووەتەوە.
لە مۆندیالیش هەر جامەکە ماوە یەکلایى ببێتەوە.
📌ئەرجەنتین لە شکست گەڕایەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ئینگلتەراى لە یارى کۆتایى مۆندیال بێبەشکرد.
📌مێسى رۆڵێکى گەورەى گێرا و دوو ئەسیستى بۆ هاوڕێکانى دروست کرد.