سۆز عەلى
بە کۆنمرەى 700؛ یەکەمى سەر ئاستى کوردستان لە ماڵى پزیشکان بوو
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئەمجارە یەکەمى سەر ئاستى کوردستان لە بەشى زانستى، کچێکى شارى هەولێر بوو کە حەزى لە بەشى پزیشکییە و دایک و باوکیشى دکتۆرن.
سۆز عەلى، بە کۆکردنەوەى 700، بوو بە یەکەمى سەر ئاستى کوردستان لە پۆلى 12ـى زانستى.
سۆز قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: زۆر هیلاکبووم، رۆژانە زیاتر لە 10 کاتژمێر دەمخوێند، بەڵام ماندووبوونەکەم بیرچۆوە دواى ئەوەى بووم بە یەکەمى کوردستان.
دایک و باوکى سۆز و مام و پورەکانى پزیشکن، سۆزیش دەبێت بە یەکێک لە ئەندامانى ئەو بنەماڵە پزیشکییە و بڕیاریداوە لەو بەشە بخوێنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح