دیمەنی بەنزینخانەی Raniya oil 2 - وێنە: قایمقامیەتی رانیە
کرێی گواستنەوەی زۆرە
بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیکراو لە گەرمیان بوونی نییە
میلاد جەلال – گەرمیان
لە بەشێک لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، حکومەت بەنزینی بەنرخی پاڵپشتیکراوی 750 دینار بۆ ھەر لیترێک دەداتە شۆفێران، بەڵام تا ئێستا لە ھیچ بەنزینخانەیەکی ئیدارەی گەرمیان ئەو بەنزینە دابەش ناکرێت.
بەپێی بەدواداچونەکانی 964 ئەو بەنزینە بە نرخی 720 دینار دەدرێت بە بەنزینخانەکان و ئەوانیش دەیدەن بە 750 دینار و حکومەت پارەی کرێی گواستنەوەکەی تەنھا بۆ سەنتەری پارێزگاکان سەرف دەکات.
ئەگەر بەنزینەکە بھێنرێتە گەرمیان، تێچویەکی زۆری کرێی گواستنەوەی دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی بەنزینەکە کەم دەکات و بەھەوادا دەچێت، بۆیە بەنزینخانەکان ئەو بەنزینە 750 دیناریە ناھێننە سنوورەکە و بۆیان دەرناھێنێت.
964 ئاگادارە کە بەرپرسانی سنورەکە داوایانکردووە حکومەت کرێی گواستنەوە بۆ گەرمیانیش بگرێتە ئەستۆ یان ئەو بڕەی بەنزینە کە کەم دەکات لەرێگا بۆیان دابشکێنرێت و حساب نەکرێت و بە عەداد لە گەرمیان چەند لیتری دەرکرد پارەی ئەوەندە لە بەنزینخانەکان وەربگیرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکاریەکە نەدراوەتەوە.
پێداچوونەوە هەژان هادی