بەرگری شارستانی ئاکرێ:
“گەنجێکی خەڵکی هەولێرمان لە رووباری خازر لە خنکان رزگار کرد”
964+
فەرهاد حەسەن
بەرگری سارستانی ئاکرێ بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆکە توانیویانە گەنجێک لە ئاوی رووباری خازر لە خنکان رزگار کراوە.
گەنجەکە ناوی (م. م. أ) خەڵڪی پارێزگای هەولێر، تەمەنی 31 ساڵە، لە نزیك پردی مەندان لە گوندی ڪانیلانی سەر بە قەزای بەردەرەش کەوتبووە ناو ئاوی ئەو رووبارە.
بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، دوای پێزانین بەم رووداوە، تیمە گەڕۆکەکانیان کە تایبەتن بە رزگارکردن لە خنکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستبەجێ ئەم هاوڵاتییەیان رزگار کردووە و هەوئەوکاتیش چارەسەری پێویستی پزیشیان بۆ کردووە و لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە.