ئاڵای کوردستان کۆن بووە و داگیراوە
چەند مانگە ستوونەکەی پارکی ئازادیی سلێمانی بێ ئاڵا ماوەتەوە
964+
دیلام محەمەدجەزا – سلێمانی
دوای چەند مانگ لە داگرتنی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لەسەر ستوونەکەی پارکی ئازادی تا ئێستا جێگەکەی بە بەتاڵی ماوەتەوە و ئاڵای نوێ دانەنراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاڵاکە چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی کۆنبوون و تێکچوونییەوە داگیراوە، بەڵام هێشتا ستوونەکە بێ ئاڵا ماوەتەوە.
پێشتر 964 ئاڵاکەی بەردەرکی سەرای سلێمانی نیشاندا کە کۆن ببوو و چەندین مانگ بوو نوێ نەکرابووەوە، دواتر پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا ئاڵاکە نوێ بکاتەوە.
پێداچوونەوە: هەژان هادی