لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

مانگی رابردوو 40 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراوە

ئەحمەد مستەفا

نەخۆشخانەی زرگاری فێرکاری حاڵەتەکانی، گەستنی سەگ، پێوەدانی دووپشک، مار و رووداوەکانی هاتوچۆی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردوە، کە تەنیا پێوەدانی دووپشک 40 حاڵەتیان تۆمار کردووە.

بە گوێرەی داتای نەخۆشخانەکە کە ئەمڕۆ هەینی 10.7.2026 بڵاویان کردەوە، لە مانگی شەش “حوزەیران”  لە نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری بەشی پێشوازی و فریاکەوتن، تیماری بریندارانی 129 حاڵەتی رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆریان کردووە.

هەروەها چارەسەر بۆ حاڵەتی گەستنی سەگ 35 کەس کراوە، لەگەڵ حاڵەتی پێوەدانی دووپشک 40 کەس و حاڵەتی پێوەدانی مار 25 کەس.

نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری یەکێکە لە گەورەترین و سەرەکیترین نەخۆشخانە حکومییەکانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، کە خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات.

حاڵەتەکانی پێوەدانی دووپشک لە شاری هەولێر و بەگشتی لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چالاکبوونی ئەم زیندەوەرانەیە لە شەوان.