حکومەتی عێراق نەورۆزی کردە پشوو

964+

بەشی کوردی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی 21.3.2023 بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمیە.

هەوڵەکە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەمڕۆ 20ی ئادار رایگەیاندووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەرۆز لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت سێ رۆژ پشووی فەرمییە.