داوای ئازادکردنی هاوسەنگەرانی سیامەند دەکرێت

شەڕڤانێک سەربەرزانە گیرا و سەرفرازانە گەڕایەوە ناو کەسوکاری

شۆڕش قادری

سیامەند؛ ئەو شەڕڤانەی سەری بۆ دوژمن دانەنواند و سەرفرازانە گەڕایەوە ناو کەسوکاری.

سیامەند خەڵکی عامودایە، لە شەڕی دێرزوور لەلایەن چەکدارانی دیمەشقەوە گیرا.

دواجار ئەمڕۆ دووشەممە 25.6.2026 سیامەند گەڕایەوە شارەکەی خۆی و بەسەدان کەس چوونە پێشوازی.

خەڵکی عامودا داوای ئازادکردنی هاوسەنگەرانی سیامەند دەکەن و دەڵێن، با حکومەتی سوریا پابەندی بەڵێنەکانی بێت و رێککەوتنەکان جێبەجێ بکات.