داوادەکرێت پێداویستی تەندروستی زیاد بکرێت
له پارێزگای زیقاڕ 101 حاڵه‌تی پشتڕاستکراوەی “تای خوێنبه‌ربوون” تۆمارکراون
فەرهاد حەسەن
لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقاڕ لە باشووری عێراق ئاشکرای کرد، كۆی گشتی توشبووانی تای خوێنبه‌ربون له ماوه‌ی ساڵی 2026 بۆ 101 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوە به‌رزبوه‌ته‌وه، له‌نێویاندا هه‌شت حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌بووه.
ئه‌حمه‌د خه‌فاجی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقاڕ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2026 تاوەکو ئێستا له پارێزگاکەیان 101 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوی توشبون به تای خوێنبه‌ربون تۆماركراون، له نێویاندا هه‌شت حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه حكومه‌تی خۆجێی گرتوونیە‌ته‌به‌ر، هێشتا ناتوانن رووبه‌ری جوگرافی فراوانی پارێزگاكه بگرنه‌وه، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه.
“نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌ری كه نوێنه‌رایه‌تی گرنگترین پایه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌كات، به‌ده‌ست كه‌میی توندی قڕكه‌ری پێویست بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌ناڵێنێت “.ئەمەش قسەی خه‌فاجییە، داواش له دیوانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دەکات ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كه بۆ پارێزگاکە ته‌رخانكراوه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئەم نه‌خۆشییە، زیاد بکرێن.
له رۆژی 9.5.2026 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2026 ه‌وه 145 حاڵه‌تی توشبوون و نۆ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوونەوە تۆماركراون.