تاکە سەرچاوەیان تیاچوو
ئاگر بژێوی ژیانی خێزانێکی کرد بە خەڵوز
+964
بڕوا مەجید-سەیدسادق
کارەبا تاکە سەرچاوەی بژێوی خێزانێکی هەژاری لە سەیدسادق ئاگر تێبەردا و کردی بە خەڵوز.
مارکێتێک لە گوندی گردەنازێی سەر بە قەزای سەیدسادق لەسەر رێگای هەڵەبجە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر دەگرێت و بەتەواوی سووتا و زیانێکی زۆری پێگەیشت.
خێزانێک کە تەواوی رۆژەکە هیلاکبوون و دەیانویست ئەمشەو بە ئیسراحەتی سەربنێنەوە و پشوویەک بدەن، بەڵام ئاگرێک هەموو ئیسراحەت و خەونێکی لێ تێکدان و بێهیوای کردن.
شایەتحاڵێک بۆ 964 وتی: “ئەم دووکانە تاکە سەرچاوەی داهاتی خێزانێکی هەژار بوو، خاوەنی دووکانەکە هاوسەرەکەی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەی هەیە و ئێستا هەموو سەرچاوەی بژێوییەکەیان لەدەستداوە.”
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح