تەندروستی گەرمیان: بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی هاوکاریی رۆژئاوا بکەن - وێنە: 964
بە موزایەدە
تەندروستی گەرمیان 36 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت
توانا نەقی
بە زیادکردنی ئاشکرا تەندروستی گشطی گەرمیان 36 ئۆتۆمبێلی سەربە تەندروستی دەفرۆشێت و مەرج و کاتی موزایەدەکەشی ئاشکرا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان نوسراوێکی بە ژمارە 5016 لە بەرواری 27.9.2026 بڵاوکردووەتەوە و تیادا هاتووە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان دەکەنەوە كە زیادکردنێکی ئاشکرا ئەنجام دەدات بە مەبەستی فرۆشتنی 36 ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتووی بەڕێوەبەرایەتییان.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانیت 30 رۆژ لە پاش بڵاوکردنەوەی نوسراوەکەوە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان/ بەشی یاسایی بکات.
تەندروست ئەم تێبینیانەشی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە خوازیاری کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان هەیە:
– زیادکردنەکە لە رۆژی چوارشەممە بەرورای 28.10.2026 کاتژمێر 11:00ـەی بەیانی لە بەشی یاسایی بەڕێوەدەچێت.
– ئارەزوومەند دەبێت بڕی 15 ملیۆن دینار وەکو بارمتەی یاسایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و پێش رۆژی زیادکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتیمان دایبنێت.
– کرێی بڵاوکردنەوە و ئاگاداریی دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.
– ئەگەر رۆژی زیادکردنەکە کەوتە رۆژانی پشوو، ئەوکات رۆژی دوای پشوو، زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت.