شەقەی پیاڵەو قومی نێرگەلە تەواو

شارەوانی نێرگەلە موخالیفەکانی لای قەڵای کۆکردەوە


ژووری هەواڵ

شارەوانی یەک لە هەولێر دوێنێ دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ئەو مێزو کورسی و نێرگەلانەی لە شوێنە زیادەڕۆکانی بەرامبەر قەڵا هەبوون، لەمەودواش چاودێری ئەو شوێنە دەکەن و ناهێڵن زیادەڕەوی بمێنێ.

درەنگانێکی دوێنێ شەو شارەوانی هەولێر هەندێ وێنەی دانابوو دەڵێ ”هەڵمەتێکی فراوانی قەدەغەکردنی نێرگەلەو لادانی زیادەڕۆیی، تەواوی مێز و کورسییەکانی سەر شەقامی گشتیی ناو بازاڕ لادران و کۆکرانەوە، ئەوەش بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆ و کارئاسانی بۆ شۆفیران و هاووڵاتییان”.

ئەمشەو پێنجشەممە 17.09.2026 پەیامنێری 964 چووە ئەو ناوە تەماشای کرد نێرگەلەکان نەماون و شوێنە زیادەڕۆکان لابراون، کارمەندانی شارەوانی یەک پێیان وتبوو چاودێری دەکەن و ناهێڵن جارێکی تر کورسی و مێزە زیادەڕۆکان دابنێنەوە.