دیمەنێک لە دەروازەی قەزای شارەزوور _ وێنە: 964
ناوەکان بڵاوکرایەوە
ئاگاداری بۆ 90 خانەنشینی شارەزوور؛ بچن بۆ زەویەکانتان
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی شارەزوور 90 ناوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئاگاداری ئەم خانەنشینانەی دەکەین فەرمانی تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبونیان هەیە لەسنوری شارەوانیمان، لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانیان بکەن.
ماوەی یەک هەفتە لە سبەی دووشەممە 8.6.2026 دانراوە، وە دەبێت ئەو کەسانەی ناویان هەیە بچنە هۆبەی موڵکایەتی شارەوانییەکە.
ئەوان داوا دەکەن، پێنج کۆپی ملەوەن لە (کارتی نیشتیمانی خۆیان و هاوسەریان، لەگەڵ کارتی زانیاری) لەسەر یەک لاپەڕەی (A4)، وە ناوی چواری و ژمارە موبایل) لەگەڵ خۆیان بهێنن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی ووردبینی و ئەستۆپاکی بۆیان.
لەبارەی ئەو خانەنشینانەی لە ژیان نەماون، وێنەیەک لەبەڵگەنامەی مردن (شهادة وفاة) دەبێت وارسەکەی لەگەڵ خۆی بیبات، ئەو کەسانەی کە نەخۆشن یان بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە ناتوانن بێن و سەردانیان بکەن ئەوا دەتوان لە رێگەی منداڵەکانیان (کوڕ یان کچ) پێداویستیەکانیان بهێنن.
شارەوانییەکە وەک تکا، داوا دەکات جگە لەو ناوانەی بڵاوکراوەتەوە هیچ کەسێکی تر سەردانمین نەکات تا کاتی بڵاوکردنەوەی ناوەکەی.
ئەمە لیستی ناوەکانە؛
