خەزنەوی دایمەزراندووە
“تەل عێرفان” ئەو گوندەی رۆژئاوا بووەتە ناوەندێکی زانستی و ئایینی
گەرناس مەعۆ- حەسەکە
19 ساڵ لەمەوبەر شێخ محەمەد مۆتاع خەزنووی لە گوندی تەل عیرفان ناوەندێکی خوێندنی زانستی و ئایینی دامەزراند و ناوی لێنا پەیمانگای عیرفان، خوێندکاران لە ناوچە جیاوازەکان روویان تێکردووە و جگە لە خوێندن خزمەتگوزاریی جیاوازیان بۆ دابینکراوە.
گوندەکەی رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 26 کیلۆمەتر لە شاری حەسەکەوە دوورە. لە ساڵی 2007 ئەم پەیمانگایەی لێ دروستکراوە بۆ زانستە شەرعییەکان و زمانی عەرەبی هەیە، کە خوێندکاران لە ناوچە جیاوازەکان وەردەگرێت و خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و نیشتەجێبوونیان بۆ دابین دەکات.
ناوی «عرفان» لە واتای زانین و ناسین و سوپاسگوزاری وەرگیراوە، کە لە میراتی عیرفانی و تەسەوفدا شوێن و گرنگییەکی تایبەتی هەیە، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا،زۆرینەی ئەو خوێندکار و میوانانەی چوونەتە ئەوێ شوێنکەوتوانی ڕێبازی نەقشبەندی خەزنووی بوونە.
پەیمانگاکە جگە لە خوێندن، چالاکیی جۆراوجۆری ئایینیی و کۆڕ و سمیناری زانستی تێدا بەڕێوە دەچێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن