لە هیندستان
فڕۆکەیەکی جەنگی لە کاتی نیشتنەوەدا تێکشکا
964+
شانیا بێستون
فڕۆکەیەکی جەنگی هیندستان لە جۆری “AN – 32″، لە ئاسمانی جورهات لە کاتی نیشتنەوەدا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و تێکشکا.
فڕۆکەکە سەر بە هێزی ئاسمانی هیندستانە، بە دووری چەند کیلۆمەترێک لە سنووری جیناکۆکی نێوان هیندستان و چین، ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 لەکاتی نیشتنەوە و کۆتایهێنان بە گەشتەکە، لە جورهاتی ویلایەتی ئاسام کەوتۆتە خوارەوە و تێكشاوە.
وەزارەتی بەرگری هینستان رووداوەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن و هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا دەکەن.