بڕیارە رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو تەرمی خامنەیی بەخاک بسپێردرێت
میدیای ئێران:
“رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو تەرمی خامنەیی بەخاک دەسپێردرێت”
شۆڕش قادری
دوای چوار مانگ لە کوژرانی، تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە 4.7.2026 رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە مەزارگەی خومەینی لە تارانی پایتەخت بەڕێوەبچێت، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە لە تاران و قوم رێوڕەسمیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر لە رۆژی پێنجشەممە 9.7.2026 تەرمی خامنەیی دەبرێتە شاری مەشهەد و لە مەزارگەی ئیمام رەزا بەخاک دەسپێردرێت.
عەلی خامنەیی لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە 28.2.2026 بوو، لە ماڵەکەی خۆی و لە تارانی پایتەخت کرایە ئامانج و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی و فەرماندە باڵاکانی ئێران کوژرا.