بەرهەمهێنانی نەوت
ئەمڕۆ هەینی
هەشت سەنتێک نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد
ئەحمەد مستەفا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5.6.2026، رۆژێک پێش داخستنی بۆرسە یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 95 دۆلار و 30 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
هەروەک، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 92 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەرێژەیەکی کەم ئەمڕۆ هەینی بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بە رێژه‌ی 0.22%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به 95 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوهدەکرا.
پێشتر، هایسم غه‌یس سكرتێری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه چاودێری خاوبەونهوهی گه‌شه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له پاشخانی گرژییه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێ.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه كه‌رتی وزه‌ی جیهانی دۆخێكی پێشبینی و وریایی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت به‌هۆی پێشهاته جیۆپۆله‌تیكییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو كه به خوێنبه‌رێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ دابینكردنی نه‌وتی جیهانی.