بەڕێکەوتنی حاجیان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو سعودیە. وێنە: 964
کۆتا وادە کەیە؟
سبەی زۆرترین ژمارەی حاجیان دەگەنەوە کوردستان
ئەحمەد مستەفا
بڕیارە سبەی هەینی لە دووەم رۆژی پڕۆسەكەدا زۆرترین حاجی بگەنەوە هەرێمی كوردستان، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕانەوەیان دەستی پێکرد.
ئەوانەی سبەینێ دەگەڕێنەوە لە هەزار کەس زیاترن.
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.6.2026 رایگەیاندو بەیانی رۆژی هەینی لە دووەم رۆژی پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییاندا هەزار و 29 حاجی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
بەپێی خشتەی دانراو، تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی كوردستان نەکراوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 10.6.2026، سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان.
ژمارەی تەواوی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ 2026، پێنج هەزار و 120 حاجییە، پشکی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمێک زیادکراوە و گەشتەکان سەرجەمیان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ئەنجامدراون.