کوێ گەرمترین ناوچە دەبێ؟

شەپۆلێکی نیمچە گەرمای دیکە لە ڕێیە

ئەحمەد مستەفا

مەودای 10.6.2026 بۆ 14.6.202، شەپۆلێکی نیمچە گەرمای بەهێز روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پێشبینی وایە تا پێنج پلە گەرما خۆی بەتینتر بکات و بەرزتری ببێتەوە.

کەلار گەرمترین ناوچە دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسییە ئەو بە 964ی وت، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە، ئەو شەپۆلە نیمچە گەرما بەهێزە کاتی دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو
شاری سلێمانی 39 پلە
شاری هەولێر 41 پلە
شاری دهۆک 39 پلە
هەڵەبجەی شەهید 40 بۆ 41 پلە
شاری کەرکوک 43 پلە
قەزای پێنجوێن 33 پلە
قەزای کەلار 44 بۆ 45 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 29 پلە