چالاکییەکە بۆ زیندووکردنەوەی میراتی کەلتووری و نمایشکردنی جوانییەکانی پۆشاکی رەسەنی کوردییە
چوارەمین فێستیڤاڵی “شەلوشەپک و جلوبەرگی کوردی” لە زاخۆ ساز دەکرێت
ژێوار خدر
بڕیارە لە رۆژانی 10 و 11ی ئەم مانگە 2026، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی (شەلوشەپک و جلوبەرگی کوردی) بە بەشدارییەکی بەرفراوانی تیپە فۆلکلۆرییەکان و دۆستانی کەلتووری کوردی لە شاری زاخۆ بەڕێوەبچێت، کە تێیدا جەخت لەسەر رەسەنایەتی پۆشاکی ناوچە جیاوازەکان دەکرێتەوە.
گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت، ئامانج لە رێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە پاراستن و زیندووکردنەوەی میراتی رۆشنبیری و نیشاندانی جوانی و رەسەنایەتی جلوبەرگە کوردییە کۆنەکانە، کە بەشێکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی ناوچەکەیە.
باسی لەوەشکردووە، بڕیارە لەو دوو رۆژەدا زاخۆ ببێتە مەڵبەندی کۆبوونەوەی دۆستانی فۆلکلۆر و چەندین نمایشی جۆراوجۆری کەلەپووری پێشکەش بکرێن.