شۆفێران ئاگاداربن

ئەو رێگایەی لە شەقامی 120 مەتری هەولێرەوە دەچێتەوە ناو فڕۆکەخانە دادەخرێت

شۆڕش قادری

شۆفێران ئاگاداربن، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو رێگایەی لە شەقامی 120 مەتری هەولێرەوە دەچێتەوە ناو فڕۆکەخانە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، “کاتژمێر 5:00 بۆ 8:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28.7.2026 بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ترافیک لایتی فڕۆکەخانە، ئەو شەقامەی بەسەر بەرزە پردی شەقامی 120 مەتری خێرا دێتەوە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دادەخرێت”.

هەربۆیە پێویستە شۆفێران لەشەقامی 120 مەتری خێراوە نەچن بۆ ناو فڕۆکەخانە، بەڵکو لە شەقامی 100 مەترییەوە بچن، پاش تەواوبوونی کاری نۆژەنکردنەوەکە، هاتوچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.