هی هەرێم زیاتر لە ملیۆن و نیوێک بەرمیلە
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی دوو مانگی فرۆشتنی نه‌وتی ئاشكراكرد
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له 32 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی (ئایار و حوزه‌یران)ی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌كراوه و داهاته‌كه‌شی زیاتر له 2.3 ملیار دۆلار بووه.
ئەمڕۆ سێشەممە، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری ئەم دوو مانگەی بلاوکردەوە و بەپێی داتا‌کان كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ مانگه‌كانی (ئایار و حوزه‌یران)ی 2026، کە كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) پێیداوە، بریتییە لە بڕی 32 ملیۆن و 114 هه‌زار و 677 به‌رمیل هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بووه، داهاته‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته دوو ملیار و 335 ملیۆن و 537 هه‌زار و 399 دۆلار.
هەر بە پێی ئامارەکه، كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو بۆ هەردوو مانگەکە، له نه‌وتی به‌سره 20 ملیۆن و 238 هه‌زار و 836 به‌رمیل بووه، هاوكات بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه بڕی ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 625 به‌رمیل بووه.
بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوكیش له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه بڕی 10 ملیۆن و 311 هه‌زار و 216 به‌رمیل بووه.