لە قەزای خەبات

کوڕێکی تەمەن 25 ساڵ لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

شۆڕش قادری

گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لە ئاوی زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28.7.2026 لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕێکی تەمەن 25 ساڵ  لە قەزای خەبات گوندی بشیریان لەکاتی مەلەکردن لەزێی گەورەدا خنکاوە.

دوای 20 خولەک لە گەڕانی تيمی ژێرئاوی خەبات، تەرمەکە دۆزراوەتەوە، لە ئاوەکە دەریانهێناوەتەوە و رەوانەی پزيشکی دادی هەولێر کراوە.