ئاسایشی سلێمانی:

“ئەمڕۆ و دوێنێ بە شەش درۆن هێرش کراوەتەسەر کۆیە و شارباژێر”

شۆڕش قادری

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ بە شەش درۆن هێرش کراوەتەسەر کۆیە و شارباژێر و هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاتژمێر (12:35) خولەک بۆ کاتژمێر (14:00)ـی رۆژی دووشەممە 27.7.2026 بە پێنج درۆن هێرش کرایەسەر شاری کۆیە و دەورووبەری، هەروەها کاتژمێر (05:20) خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 28.7.2026  بە درۆنێک هێرش کرایەسەر ناوچەی شارباژێر”.

ئاسایشی سلێمانی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەدرکاندووە و تەنیا دەڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.