بەسەریان کردنەوە و ئاگادارکرانەوە

20 نانەواخانەی رانیە کەموکوڕییان لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی هەیە

فەرهاد حەسەن

قایمقامیەتی قەزای رانیە لە رێگەی لیژنە هاوبەشەکانییەوە رووی لە نانەواخانەکانی شار کرد، دەرکەوت لە 21 نانەواخانە 20 دانەیان کەموکوڕیان لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامییەت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28.7.2026 لیژنە هاوبەشەکان لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و چاودێری بازرگانی، مەرجەکانی بەرگری شارستانی سەردانی نانەواخانەکانی سەنتەری قەزایان کرد.

قایمقامییەت دەڵێت، نانەواخانەی مەرگە وەزنی گوتکەکانی 97 غرام بوو و ئاگرکوژێنەوەی بەسەرچوو بوو، نانەواخانەی دانیار وەزنی گوتکەکانی 99 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی ئارش وەزنی گوتکەکانی 99 غرام، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی قولە وەزنی گوتکەکانی 96 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی هەریاد وەزنی گوتکەکانی 95 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی سامان وەزنی گوتکەکانی 99 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی ڕەوشت وەزنی گوتکەکانی  95 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی شهد وەزنی گوتکەکانی 106 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا ، نانەواخانەی رامیار وەزنی گوتکەکانی 101 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی موبین وەزنی گوتکەکانی 96 غرام بوو ، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی گەس ئاریۆس وەزنی گوتکەکانی 96 غرام بوو ، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی گەس داهێن وەزنی گوتکەکانی 91 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی کاکەڕەش وەزنی گوتکەکانی 100 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی سەرا وەزنی گوتکەکانی 91 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی تەمەن وەزنی گوتکەکانی 95 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی رابەر وەزنی گوتکەکانی 90 غرام بوو، رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی ئاشتی وەزنی گوتکەکانی 91 غرام بوو رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی لادێ وەزنی گوتکەکانی 107 غرام بوو رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی هونەر وەزنی گوتکەکانی 101 غرام بوو رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا، نانەواخانەی کەزی وەزنی گوتکەکانی 102 غرام بوو رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا و نانەواخانەی شاهانیش وەزنی گوتکەکانی 88 غرام بوو، ئەویش رێنمایی بەرگری شارستانی پێدرا.

قایمقامییەت بە هاوڵاتیان دەڵێت، لە کاتی بوونی سکاڵا یاخود گومانکردن پەیوەندی بکەن بە ژمارە موبایلی:

07708593000