وەزارەتی دارایی دەڵێت؛ لە حەوت ساڵی رابردوودا

“لە کۆی 84 مانگ 74 موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشکراوە”

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی هەرێم  داتای نوێی لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمنبەران بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە حەوت ساڵی رابردوودا، لە کۆی 84 مانگ 74 مووچە دابەشکراوە.

ئەو داتا نوێیە لە ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی 2019 تاوەکو 2025 بلاووکراوەتەوە و باسی لە شێوازی خەرجکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و موچەخۆران و میکانیزمی تەمویلکردنی پارەکان لە حەوت ساڵی رابردوودا کردووە.

وەزارەت دەڵێت ئەوەی کردوویانە لە پێناو چەسپاندنی زیاتری بنەماکانی شەفافیەت و خستنەڕووی تەواوی وردەکاری داتا و زانیارییەکان و سەرچاوەی داهات و تەمویلەکانیانە بۆ میدیاکان و رای گشتی.

باسی لەوەشکردووە، کە لەسەر پێشنیار و راسپاردەی وەزارەتی دارایی و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران موچە پاشەکەوتکراوەکان لە ئەماناتەوە کرانە قەرز لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان.