لەسەر رێگای سەیدسادق - پێنجوێن
دوو پیکاب پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
لەسەر رێگای سەیدسادق – پێنجوێن دوو پیکاب پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون.
رووداوەکە پێش نوێژی عەسری ئەمڕو و لە نزیک گوندی چەوتان روویداوە، یەکێک لە پیکابەکان پڕ لە کاڵەک بووە.
تەها رەشید کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە 964ـی وت، “لەڕێی هێڵی گەرمی 122ـەوە ئاگادار کراینەوە لە بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای سەرەکیی سەیدسادق بۆ پێنجوێن، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، چوار کەس بریندار بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ دوو ئامبوڵانسیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەکان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری