کاردانەوەی دوای هێرشهكان
کوەیت دوو دیبلۆماتی ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا وڵاتەکەی بەجێبهێڵن
فەرهاد حەسەن
دوابەدوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوەیت، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری ئێران بە وەکالەتی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە کوەیت كردووە و یاداشتێکی ناڕەزایەتی فەرمی سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکانی وڵاتەکەی پێداوە و بڕیاریشی دوو دیبلۆماتی باڵیۆزخانەی ئێران بەزووترین کات وڵاتەکەیان جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ئەمڕۆ چوارشەممە له راگهیهندراوێكدا، بانگهێشتی حامد حمید یەعقوبی فر، بەرپرسی کاروباری ئێران بە وەکالەت لە باڵیۆزخانەکەیان كردوه و ناڕەزایەتی فەرمی سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکانی ئێران و بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی باڵیۆزخانەی ئێران لەو وڵاتە پێگهیاندووه.
ئاماژهی بهوهشكردوه، داوای كردووه كه دوو ئەندام لە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئێران، لە ماوەی 24 كاتژمێردا كوهیت بهجێبهێڵن.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئەو بڕیارە لەدوای “بەردەوامی هێرشە دڕندانە و بەردەوامەکانی ئێران دێت بە موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”، کە ئەمڕۆ كرایهسهر فڕۆكهخانهی كوهیت لەئەنجامدا كهسێك گیانی لهدهستدا و دهیان هاوڵاتی دیكهش برینداربوون، جگە لە زیانی ماددی بە دامەزراوە گرنگەکان و بارەگا دیپلۆماسییەکان.
کوێت دەڵیت، ئەوەی ئێران لەبەرامبەر ئێمە کردوویەتی، بە بهپێی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان، بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەی ژمارە (2817)ی ئەنجومەنی ئاسایش، پێشێلکاریی ئاشکرای سەروەری دەوڵەت و یەکپارچەیی خاکەکەیهتی.